PM:01:13:05/09/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا ئیسپانیا بە جیاوازی
چوار خاڵ بە یۆنان دۆڕا و ئیتاڵیا و فەرەنسا بردیانەوە.
یارییەکانی پاڵەوانێتی باسکەی ئەوروپا
بەردەوامی هەیە و لە کۆتا جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکاندا، لە کۆمەڵەی سێیەمدا،
هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی یۆنان یارییکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە تا کۆتایی
کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە بینرا و سەرەنجام لە کۆتاییدا
هەڵبژاردەی یۆنان بە جیاوازی چوار خاڵ و بە ئەنجامی 90 بە 86 خاڵ یارییەکەی لە
ئیسپانیا بردەوە.
لەهەمان کۆمەڵە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا
رووبەڕووی قوبرس بووەوە و بە ئەنجامی 89 بە 54 خاڵ یارییەکەی لێبردەوە، دوای ئەو
ئەنجامانەش، یۆنان و ئیتاڵیا گەیشتنە قۆناغی 16 و ئیسپانیا ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا
رووبەڕووی ئایسلەندا بووەوە و بە ئەنجامی 114 بە 74 خاڵ بردنەوەی بەسەردا
بەدەستهێنا، پۆڵەندا بە جیاوازی یەک خاڵ بە بەلجیکا دۆڕا.
خ . ک