کۆمان: پریمەر لیگ باشترین خولی جیهانە

PM:10:57:03/09/2025

416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمان دوپاتیکردەوە پریمەر لیگ باشترین خولی جیهانە و یارییەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا ئاسان نییە.

ڕۆناڵد کومان ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا پێش یارییەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا رایگەیاند، خولی ئینگلتەرا بەهێزترین خولە لە جیهاندا، هەنگاوی یاریزانە هۆڵەندییەکانیش بۆ ئەو خولە ئەرێنییە.

باسی لەوەشکرد، یارییەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا ئاسان نییە، چونکە یاریزانی کوالێتی بەرزیان هەیە، بەڵام هەوڵدەدەن خۆشیان سود لە بەهرەمەندەکایان وەربگرن و بردنەوە بەدەستبهێنن.

دوپاتیشیکردەوە، لە ڕکابەرییەکانی خولە بیانییەکاندا یاریزانان سێ ڕۆژ جارێک یارییەک ئەنجام دەدەن، ئەمەش بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەهێزتر و باشتریان دەکات.

ئەوە بەو مانایە نییە کە پێویستە یاریزان پێبگات و لە خولی هۆڵەندا بروات، چونکە لە خولی هۆڵەندا کۆمەڵێك چانست دەستدەکەوێت کە لە خولەکانی دیکەدا نییە.