PM:01:29:03/09/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا ئیتاڵیا بە بردنەوە لە
ئیسپانیا گەیشتە قۆناغی 16 و پۆڵەندا بە فەرەنسا دۆڕا.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی
پاڵەوانێتی باسکەی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا
یارییکرد.
یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی لەنێوان
یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بەخۆوە بینی و سەرەنجام ئیتاڵیەکان بە جیاوازی تەنها
چوار خاڵ و بە ئەنجامی 67 بە 63 خاڵ یارییەکەیان بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا
رووبەڕووی پۆڵەندا بووەوە و بە ئەنجامی 83 بە 76 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا،
ئایسلەندا شکستیهێنا بەرامبەر سلۆڤینیا.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەڵبژاردەکانی
ئیتاڵیا و پۆڵەندا و فەرەنسا گەیشتنیان بە قۆناغی 16 مسۆگەر کرد، ئیسپانیاش لە
پلەی سێیەمی کۆمەڵەی سێیەمدا دەبینرێت.
خ . ک