هێڵی ناوەراستی ریاڵ مەدرید گۆڕانکاری بەسەردا دێت

PM:03:13:01/09/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ساتی گەرانەوەی بێلینگهام لە پێکان راستەوخۆ دەگەرێتەوە پێکهاتەی سەرەکی و گولەر دەگەرێتەوە سەر کورسی یەدەگ.

پاش ئەوەی جود بێلینگهام نەشتەرگەری لە شانیدا بۆ ئەنجامدراو پێشبینی دەکرێت تاوەکوو ناوەراستی مانگی داهاتوو نەگەرێتەوە یاریگاکان، هەربۆیە بەناچاری چابی ئەلۆنسۆ یاریی بە ئاردا گولەر دەکرد لەو پێگەیە.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی لەسەر هێڵی ناوەراستی مێرێنگی بڵاوکردووەتەوە تێدا هاتووە کە ئەلۆنسۆ بۆی دەرکەوتووە کە ئۆرێل چوامینی و فیدریکۆ ڤاڵڤێردی دوو یاریزانی سەرەکی هێڵی ناوەراست دەبن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کەلە ساتی هاتنەوەی بێلینگهام ئەو پێگەیەی مێرێنگی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەجۆرێک گولەر دەگەرێتەوە سەر کورسی یەدەگ و جود بێلینگهام دەگەرێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.

لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ئەستێرە تورکییەکە لەم چەند یارییەی رابردوودا ئاستێکی تەواو باشی پێشکەشکردووەم، زۆر قورسە بە ئاسانی ئەم هەنگاوەی یانەکەی قبوڵ بکات و ئەگەر زۆرە لە پێناو پێکهاتەی سەرەکی تاوەکوو کۆتایی بجەنگێت.