رۆناڵدۆ دەیەوێت نازناوی مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنێت

AM:10:57:31/08/2025

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی ئامادەکاری دەکات بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2026 .

زۆربەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ بەدرێژایی مێژوو لە سییەکانی تەمەنیان ماڵئاواییان لە ژیانی وەرزشی کردووە و وازیان هێناوە.

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژوو بە شێوەیەک لە ئێستادا خۆی ئامادەدەکات تا بە باشترین توانای جەستەییەوە لە مۆندیالی 2026 بەشداری بکات کە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت، بەمەش دەبێتە یەکەم یاریزان لە مێژوودا کە بەشداری لە شەش مۆندیالی جیاوازدا دەکات.

ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە 40 ساڵی تەمەنی دەدرەوشێتەوە و هەوڵ دەدات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خۆی بەمەبەستی بەشداریکردن لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنی مۆندیال.

ئامانجی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە لە ئێستادا بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2026 ە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی وڵاتەکەی و هاندەرانی کە ساڵانێکی زۆرە چاوەڕێی دەکەن.

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری لە 221 یاریدا کردووە و 138 گۆڵی بە درێسی پورتوگالەوە تۆمارکردووە و سێ نازناویشی لەگەڵدا بەرزکردەوەتەوە، جگە لەوەش لە پێشەنگی گۆڵکارانی مێژووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندایە.

کاشان قادر