AM:10:08:06/09/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیشامپ دوپاتیکردەوە چەند کێشەیەک هەیە
پێویستە چارەسەریان بکەن و دیمبلیش بە تەواوی ئامادەبوو.
دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا
دوای بردنەوەیان لە ئۆکرانیا رایگەیاند، یارییەکەیان قورس بووە و لە تایمی دووەمدا
لەژێر فشاری زۆردا بوون بەڵام هێڵی بەرگری کارێکی نایابیان ئەنجامدا.
دیشامپ دەڵێت، چەند هەڵەیەکمان هەبوو
پێویستە لە یارییەکانی داهاتوودا چارەسەریان بکەین تا رووبەڕووی کێشە نەبینەوە و
گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر بکەین.
دەشڵێت، هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بەهێزە و بە
ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن، ئەوان شەڕەنگێز بوون و دەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن بەڵام
یاریزانەکانی ئێمە کاری گەورەیان ئەنجامدا.
وتیشی، من بەرپرسیار نیم لە پێکانەکەی
عوسمان دیمبلی چونکە ئەو یاریزانە بە تەواوی ئامادەبوو بۆ یارییکردن، ئەگەر لەڕووی
جەستەییەوە ئامادە نەبوایە ئەوا بە دڵنیاییەوە بەشداریم پێنەدەکرد.
خ . ک