AM:11:59:06/09/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە بەڕێککەوتن گرێبەستی رۆمیۆی
هەڵوەشاندەوە و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو یاریزانە دەخوازن.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی
خۆیان بڵاویانکردەوە، لەگەڵ ئۆریۆل رۆمیۆی یاریزانی یانەکەیان گەیشتنە رێککەوتن
بەمەبەستی هەڵوەشاندنوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.
یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، سوپاسی ئەو
یاریزانە دەکەن بەرامبەر هەموو ئەو کارانەی لەگەڵیاندا ئەنجامیداوە و هیوای
سەرکەوتنی بۆ دەخوازن لە وێستگەی داهاتووی یاریی کردنیدا.
رۆمیۆ لە هاوینی 2023ەوە پەیوەندی کردووە بە
یانەی بەرشەلۆنە و وەرزی رابردووش بە خواستن چووە جیرۆنا، تەنها 39 یاریی بە درێسی
بەرشەلۆنەوە ئەنجامداوە و گۆڵی نییە و تەنها یەک ئەسیستی هەبووە.
خ . ک