AM:08:35:06/09/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گاتوسۆ بەڵێنیدا بەپەرۆشی بۆ ئیتاڵیا
بگەڕێننەوە و یاریزانەکانی شایستەی ئەوەن ستایش بکرێن.
جینارۆ گاتوسۆی راهێنەری هەڵبژاردەی
ئیتاڵیا دوای بردنەوەیان لە ئستۆنیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال رایگەیاند، پێویستە
سوپاسی یاریزانەکان بکرێن بەهۆی ئەوە ئاستە نایابەی پێشکەشیان کرد.
گاتوسۆ وتی، لە تایمی یەکەمیشدا باش بووین
بەڵام تەنها لە تۆمارکردنی گۆڵمان کەم بوو، پێویستە لەسەر ئەو ئاستە نایابەی تایمی
دووەم بەردەوام بین تا بتوانین سەرجەم یارییەکان بە بردنەوە کۆتاییپێبهێنین.
وتیشی، ئەو کارانەی لە چەند رۆژی
رابردوودا کردومانە هەمووی وەک خۆی جێبەجێمان کرد لە یاریگادا، یاریزانەکان
شایستەی ئەو بردنەوەیە بوون و دەبێت خۆمان بۆ یاریی داهاتوو ئامادەبکەین.
گاتوسۆ دەڵێت، لە سەرەتاوە بە دوو هێرشبەر
یارییمان کرد بەڵام چەند جاریک رووبەڕووی هێرشی هەڵگەڕاوە بوینەوە، ئامانجمان
ئەوەبوو دەستپێشخەری بکەین لە سەرجەم یارییەکاندا.
دەشڵێت، نابێت هیچ یارییەک بە ئاسانی
وەربگرین و دەبێت لە سەرجەم یارییەکاندا بجەنگین لەپێناو بردنەوە، ئامانجمان
ئەوەیە هاندەران دڵخۆش بکەین و بەپەرۆشیەکەی ئیتاڵیا بگەڕێنینەوە.
خ . ک