مێسی داهاتووی یارییکردنی بە نادیاری هێشتەوە

AM:11:25:06/09/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێسی داهاتووی یارییکردنی بە نادیاری هێشتەوە و سوپاسی هاندەرانی هەڵبژاردەکەشی کرد.

لیۆنێل مێسی ئەستێەەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 گومانی لەسەر داهاتووی یارییکردنی خۆی دروستکردووە بەشێوەیەک کە هاندەرەکانی نیگەران بوون.

لە نوێترین پێشهاتدا، مێسی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیەتی، شەوێکی تایبەتیان بەڕێکرد و ناتوانێت باس لەوە بکات کە چ جۆرە هەستێکی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە دڵەوە سوپاسی هاندەران دەکات بۆ ئەو خۆشەویستی و پاڵپشتیەی بەردەوام لێیان کردووە، دوپاتیکردوە کە هەرچیەک روبدات و داهاتوو هەرچی بەدوای خۆیدا بهێنێت ئەوە تەنها خودا دەیزانێت و بەردەوامیش گەشە و پێشکەوتنی زۆر بۆ ئەرجەنتین.

ئەم لێدوانانەی میسی دوای ئەوە هات کە لەدوای یارییەکەی ڤەنزوێلا ئاشکرایکرد، نازانێت بەشداری مۆندیالی 2026دەکات یان نا چونکە ئەو بابەتە پەیوەندی بە توانای جەستەییەوە هەیە.

خ . ک