PM:01:40:01/09/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تودۆر دوپاتیکردەوە هێشتا زووە خۆیان بە
پاڵێوراوی سێریا ئەی ببینن و دڵخۆشیشی بە مانەوەی ڤلاهۆڤیچ دەربڕی.
پاش بردنەوەیان لە جەنەوا بە تاکە گۆڵێکی
ڤلاهۆڤیچ، ئیگۆر تۆدۆری راهێنەری یۆڤانتۆس رایگەیاند، زۆر دڵخۆشە بە مانەوەی
ڤلاهۆڤیچ لە تیپەکەیدا، پێشتریش ئەوەی باسکردووە کە یاریزانەکەی زۆر بەدڵە و بە
بەشێکی گرنگی پێکهاتەکەی دەبینێت، هیوادریشە بە درێژای وەرز لە گۆڵ تۆمارکردن
بەردەوام بێت.
سەبارەت بە بردنەوەیان لە جەنەواش وتی: سەرسام
بووم بە وزەی تیپەکە، پێش یارییەکە ئەوەم بە یاریزانەکان وت، یاریزانە نوێیەکانیش
وزەیەکی زۆریان خەرجکرد لە پێناو بردنەوەمان، کاتێک دێیتە جەنەوا پارێزگاریکردن لە
تۆڕی گۆڵەکەت ئاسان نییە.
جەحتی لەسەر ئەوەشکردەوە، هێشتا زووە باس لەوە
بکەن پاڵێوراوی بردنەوەی سێریا ئەین چونکە تەنها دوو یارییان ئەنجامداوە، لە
ئێستادا ئەوەی گرنگە لەسەر بردنەوەکان بەردەوامبن و راهێنانی باش ئەنجامبدەن و
هەمیشەش لە هەوڵی پێشکەوتنی زیاتردا بن.
وتیشی: بەرامبەر جەنەوا ئاستی هەموو یاریزانەکانی
بەدڵ بووە و یۆڤانتۆسێکی راستەقینەیان بینیووە، هیچ هەلێکیان بە یانەی بەرامبەر
نەبەخیشووە.