PM:12:50:01/09/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاماڵ دوپاتیکردەوە لەسەر شێوازی یاریکردنی خۆیان
بەردەوام دەبن و دەبێت سوود لە هەڵەکانیان وەربگرن.
پاش یەکسانبوویان لەگەڵ رایۆ ڤایکانۆ، لامین
یامالی ئەستێرەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، لە یاریگایەکی سەختدا یارییانکردووە، بەڵام
هۆکاری نەبردنەوەیان ئەوە نەبووە بەڵکو بەپێی پێویست بەباشی دەرنەکەوتوون، لە
سەرەتای ئەم وەرزەشەوە بەو جۆرن، پێویستە پاش دەستپێکردنەوەی خول بگەڕێنەوە ئاستی
پێشوویان.
باسی لەوەشکرد، ڤایکۆ زۆر هەوڵیداوە هێڵی
بەرگریان تێپەڕێنێت بەڵام لە کۆتایدا بە لێدانێکی کۆرنەر گۆڵیان تۆمارکردووە، ئەوان
تا کۆتایی بەرگری لە شێوازی یاریکردنی خۆیان دەکەن، وە دەبێت هەڵەکانی یارییەکەش
وەک وانەیەک تەماشا بکەن و سوودی لێوەربگرن.
لامین سەبارەت بە لێدانی سزا مشتومڕاوییەکەی کە
بەهۆی کوژانەوەی ڤارەوە پێیبەخشرا، وتی: لێدانی سزا بە من درا، هیچ بۆچوونێکم
لەسەر بڕیارەکەی ناوبژیوان نییە، هەمیشە ئامادەم یارمەتی تیپەکە بدەم، جا چ لە لێدانە
وەستاوەکان بێت یاخود لێدانەکانی تر.