AM:10:40:01/09/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیڤۆ دوپاتیکردەوە پێویستە ئاستیان باش بکەن و
هەندێک جاریش تۆپی پێیەکی پیس ئەنجامبدەن.
پاش شکستهێنانیان بەرامبەر ئۆدەنیزی، کیڤۆی راهێنەری
ئینتەر میلان رایگەیاند، یارییەکە بە رێگەیەکی راست و باشدا دەڕۆیشتن بەڵام کاتێک
یەکەمین مەترسییان لەسەر درووست بووە لێدانێکی سزایان لە دژ گیراوە پاش ئەوە شێواویان
پێوەدیاربووە و نەیانتوانیووە بگەڕێنەوە کەشی یارییەکە.
وتیشی: دوای پشووی نێوان گێمەکان باشتر بووین، بە ئیرادەیەکی زیاتر و جوڵەی
باشتر گەڕاینەوە نێو یاریگا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەتێپەڕبوونی کات جارێکی دیکە
وردبینیمان لەدەستدا و نەمانتوانی هەلی زیاتر دروست بکەین.
باسی لەوەشکرد، هەندێک کات پێویستە یاری تۆپی
پییەکی پیس بکەن، رەنگە زۆرکات تۆپێکی بەرزی بۆ نێو گۆڵ سوودی زیاتر بێت لە
یاریکردنێکی جوان و باش، وە هێشتا پێویستیان بە بەرەوپێشچوونە و پێویستە ئاستیان
باشتر بکەن.
وتیشی: لە پشووەکاندا یاریزانی زۆرمان لە میلان
نابێت، بەو پێیەی هەمووان لە ئەرکی نێودەوڵەتیدان، بەڵام هیوادارم ئەم پشووە رێگەیان
پێبدات بە ئیرادە و پاڵنەرێکی زیاترەوە بگەڕێنەوە.