ئینتەر میامی نازناوی جامی خولی ئەمریکای لەدەست دا

AM:09:07:01/09/2025

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی خولی ئەمریکا سیاتڵ ساوندەرس بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئینتەر میامی هێنا و بووە پاڵەوان.
لە یاری کۆتای جامی خولی ئەمریکا، ئینتەر میامی ڕووبەڕووی سیاتڵ ساوندەرس بووەووە.
لە تایمی یەکەم، میامی تۆپی زیاتر لابوو بەڵام هێرشەکانی ساوندەرس باشتر بوون و بەو هۆیەشەوە لە خولەکی 26 گۆڵی یەکەمیان لەڕێی دی ڕۆزاریۆوە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم بینرا، گۆڵکردنیش کەوتە کۆتاییەکانی یارییەکە کاتێک لە خولەکی 84 رۆلدان بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی ساوندەرسی تۆمارکرد، بە دوایدا رۆسرۆک بۆ سێیەمجار تۆڕی گۆڵی میامی هەژاند.
سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بە بردنەوەی ساوندەرس کۆتایی پێهات و بوونە پاڵەوانی جامی خولی ئەمریکا و میسی هاوڕێکانی نازناوەکەیان لەدەستدا.