خولی ئەڵمانیا.. دۆرتمۆند بردنەوەی بەدەستهێنا

PM:09:12:31/08/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر یونیەن بەرلین بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی دووەمی خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند میوانداریی یونیەن بەرلینی کرد.

تایمی یەکەم، یانە زەرد پۆشەکە باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 44 گویراسی گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، ئاست بەرزی دۆرتمۆند درێژەی کێشا و لە خولەکەکانی 58 و 82 دوو گۆڵی دیکەیان لە رێگای گویراسی و نمیشا تۆمارکرد.

لە بەرامبەردا یونیەن بەرلین بە درێژایی یارییەکە سێ تۆپی بۆ ناو گۆڵی دۆرتمۆند هەبوو، لەو سێ تۆپەش هیچیان خانەی گۆڵی یانەی خاوەن ماڵیان نەپێکا.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی دۆرتمۆند کۆتایی هات، بی ڤی بی یەکەم سێ خاڵی لەم وەرزی بۆندس لیگا کۆکردەوە.