PM:08:31:31/08/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا
لیڤەرپوول بە گۆڵێکی نایابی سۆبۆسلای بردنەوەی بەسەر ئارسناڵ بەدەستهێنا.
لە یاریی لوتکەی هەفتەی
سێیەمی خولی ئینگلتەرا، یاریگای ئانفێڵد بووە شانۆی بەیەکگەیشتنی لیڤەرپوول و ئارسناڵ.
تایمی یەکەم، هەردوولا
بە بەهێزی دەستیان پێکرد، ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیکبوو، بەڵام هیچکامیان
نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەم،
یارییەکە بە هەمان ریتم دەستیپێکردەوە، دوای تێپەڕینی چەند خولەکێک راهێنەرانی
هەردوو تیم کۆمەڵێک گۆرانکارییان ئەنجامدا.
دوای ئەو گۆڕانکارییانە،
لێدانێکی راستەوخۆی دوور خولەکی 83 بۆ لیڤەر هەژمارکرا، سۆبۆسلای چووە سەر تۆپ و
گۆڵێکی مێژووی بۆ رێدز تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە.
سەرەنجام، بە تاکە
گۆڵەکەی سۆبۆسلای یارییەکە لە سودی لیڤەرپوول کۆتاییهات، بەم ئەنجامە لیڤەر بە
کۆکردنەوەی نۆ خاڵ پێشەنگیی گرتووە و ئارسناڵ خاوەنی شەش خاڵە.