PM:06:05:31/08/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا برایتۆن بەرامبەر مان سیتی
شکستی گۆڕی بۆ بردنەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئینگلتەرا، برایتۆن
لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر سیتی کرد.
لە تایمی یەکەم، مان سیتی میوان باشتر دەبینران و
پاش چەند هێرشێکیش لە خولەکی 34 ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، پاش
ئەوەش هیچ گۆڵێ نەبینرا و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، سیناریۆیەکی جیاواز بینرا و برایتۆنی
خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوتن، لە خولەکی 66 لە رێگەی میلنەرەوە بە لێدانی سزا گۆڵی
یەکسانیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش لە خولەکی 88 برایان گرودا بۆ دووەمجار تۆڕی گۆڵی مان
سیتی هەژاند و سەرەنجامیش یارییەکە بەبردنەوەی برایتۆنی خاوەن یاریگا کۆتایی
پێهات.
بەم ئەنجامەش، برایتۆن خاڵەکانی بوون بە چوار خاڵ
و لە پلەی 10یەم دێت، مان سیتیش تەنها سێ خاڵی هەیە لە پلەی 12یەم.
لە یارییەکی تریشدا، وێستهام بە سێ گۆڵی بێوەڵام
شکستی بە نۆتینگهام فۆرێست هێنا و یەکەمین سێ خاڵی وەرزەکەی بەدەستهێنا.