PM:06:08:15/08/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەستۆن ڤێلا ئامادەیە 30 ملیۆن یۆرۆ لە
گواستنەوەی فۆرت خەرجبکات و بەرشەلۆنەش خوێندنەوەی بۆ دەکات.
ماتیۆ مۆریتۆی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی
موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئۆفەرێکی فەرمی وەرگرتووە
بەمەبەستی فرۆشتنی هیکتۆر فۆرت لەم هاوینەدا.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکردووە، یانەی
ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی پرسیاری لەسەر هیکتۆر فۆرت کردووە و ئامادەیی خۆیان
دەربڕیوە کە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو
یاریزانە پێیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی یانە
ئینگلیزیەکە پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ یاریزانەکە ئەنجامداوە ستا هەڵوێستی بزانن
لەسەر پەیوەندی کردن بە یانەکەیانەوە لە کاتێکدا یانەی بەرشەلۆنەش لاری نابێت لە
فرۆشتنی تا بتوانێت بەو پارەیەی بەدەستیدەهێنێت بەشێک لە کێشە داراییەکانی چارەسەر
بکات.
دوپاتیکردووەتەوە کە لە چەند هەفتەی
رابردوودا بەشێک لە یانەکانی ئەوروپا کە بروسیا دۆرتمۆند و ئەیاکس ئەمستردام و ئەی
سی میلان بوون هەوڵی گواستنەوەی فۆرتیان داوە، یاریزانەکەش دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ
تاقیبکاتەوە تا بتوانێت خولەکی زیاتر یاریی بکات چونکە دڵنیایە لە بەرشەلۆنە
ناتوانێت ئاستبەرزی خۆی پێشکەش بکات.
خ . ک