PM:06:39:27/09/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە
خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ماینزی بردەوە و لیڤەرکوزن
شکستی بە سانت پاولی هێنا.
لە یارییەکەی هەفتەی پێنجەمی خولی ئەڵمانیا،
یانەی بروسیا دۆرتمۆند و ماینز بەرامبەر یەکتری یارییان کرد.
تایمی یەکەم، دۆرتمۆند کۆنترۆڵی یاریگای
کرد و لە خولەکەکانی 27 و 40 دوو گۆڵیان لە رێگەی سڤینسۆن و کەریم ئەدیمی
تۆمارکرد، ئەو دوو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەم، هەردوولا چەند
گۆرانکاریان ئەنجامدا، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا و
ئەنجامەکە گۆرانی زیاتری بەسەر نەهات، لە بەرامبەردا زینیتیر لە ماینز بە کارتی
سور کرایە دەرەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر
لە سودی بروسیا دۆرتمۆند کۆتایی هات، بەم ئەنجامە زەردەواڵەکان بە کۆکردنەوەی 13
خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندییان گرتووە.
لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش لیڤەرکوزن
بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر سانت پاولی بەدەستهێنا و خاڵەکانی
گەیاندە هەشت خاڵ.