PM:07:32:27/09/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی گۆڵبارانی
بێرنلی کرد و لیڤەرپوول و چێڵسی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس و برایتۆن تووشی شکستبوون.
لە یارییەکی هەفتەی شەشەمی خولی
ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بێرنلی کرد.
تایمی یەکەم، سیتی بە ئاستی بەرزەوە
دەستیپێکرد و لە خولەکی 12 بە هۆی فشارەکانی سیتیزن ئیستیڤی بەرگریکاری بێرنلی گۆڵی
کردە خۆیان، بەڵام لە خولەکی 38 ئەنتۆنی ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم، پلانەکانی گواردیۆلا بە
باشی سەریگرت و لە خولەکەکانی 61 و 65 و 90 و خولەکی کۆتایی کاتی زیادکراو چوار
گۆڵیان نوسییەوە.
ئیستیڤی دووەم گۆڵی لە خۆیان لە سودی سیتی
تۆمارکردەوە، گۆڵێکیش نونێس و دوو گۆڵی دیکەش هالاند تۆماریانکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک لە سودی مان سیتی کۆتایی هات، بەم ئەنجامە تیپەکەی گواردیۆلا بە
کۆکردنەوەی 10 خاڵ چووە ریزبەندی سێیەم.
لە دوو یاریی دیکەی بەهێزی هەمان هەفتەش
یانەکانی لیڤەرپوول و چێڵسی سێ خاڵی گرنگیان لەدەستدا بە شکستیان بەرامبەر کریستاڵ
پاڵاس و برایتۆن.
لیڤەر بە کاتی و بە 16 خاڵ لە پێشەنگ
ماوەتەوە و چێلسی هەشت خاڵە و لە پلەی حەوتەم دەبینرێت.