PM:06:29:27/09/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نونو سانتۆ بە راهێنەری یانەی وێستهام
یونایتد دیارییکرا و جێگای گراهام پۆتەری گرتەوە.
بە شێوەیەکی فەرمی، یانەی وێستهام
یونایتدی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، گرێبەستیان لەگەڵ نونو سانتۆی راهێنەری پێشووی
یانەی نۆتینگهام فۆرێست واژۆ کردووە، بۆ ئەوەی سەرپەرشتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ.
سانتۆی پورتوگالی لە سەرەتاکانی ئەم وەرزە
لە راهێنەرایەتی نۆتینگهام فۆرێست دوورخرایەوە، بەمەش جێگای گراهام پۆتەری گرتەوە
کە ئەویش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە لە پۆستی راهێنەری وێستهام دوورخرایەوە.
نونو سانتۆ وتی: زۆر
دڵخۆشم کە لێرەم و زۆر شانازی دەکەم کە نوێنەرایەتی وێستهام یونایتد دەکەم، ئامانجم
ئەوەیە کە کارێکی زۆر بکەم بۆ ئەوەی باشترینەکان بە تیپەکەم ببەخشم.
وتیشی: دەمەوێت تیپەکە بگەیەنمە ئەو جێگایەی کە
بتوانین رکابەری لەسەر نازناوەکان بکەین، پێشتر سەیری یاریی وێستهامم کردووە کارم
لەسەر شێوازی یانەکە کردووە.
سانتۆی تەمەن 51 ساڵ، لە کاروانی
راهێنەرایەتی سەرپەرشتی 532 یاریی کردووە لەگەڵ یانە و هەڵبژاردە، لەو ماوەیە 263
بردنەوە و 119 یەکسانبوون و 150 شکستی تۆمارکردووە.