ئاستی میلیتاو وای لە چابی ئەلۆنسۆ کردووە دووبارە بیربکاتەوە

PM:08:46:14/07/2025

384 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاستی میلیتاو وای لە چابی ئەلۆنسۆ کردووە دووبارە بیربکاتەوە و نزیکە لەوەی ریاڵ مەدرید لە گرێبەستی کۆناتێ پەشیمان بکاتەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، گەڕانەوەی میلیتاو لە یارییەکەی پاریس سان جێرمان پەیامێکی بۆ چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر ناردووە، لە کاتێکدا داوای گواستنەوەی بەرگریکارێکی کردووە.

ئاس باسی لەوە کردووە، لەو 26 خولەکەی کە میلیتاو بەرامبەر پاریس سان جێرمان یاریی کرد، توانی ئاستێکی بەرزی تەکنیکی و جەستەیی پێشکەش بکات، هەروەها لە تۆپی وەستاودا لێهاتوو بوو، لەگەڵ ئەوەشدا توانای تۆپ لێدانی بۆ گۆڵ نایابە.

سەرچاوەکە دەڵێت؛ میلیتاو بەو ئاستەی پێشکەشی کرد، ئەو پەیامەی بە ئەلۆنسۆ گەیاندووە کە توانای رکابەرییکردنی هەیە لەسەر پێکهاتەی سەرەکی و خۆ گونجاندن لەگەڵ دین هاوسن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ریاڵ مەدرید سەرقاڵی گرێبەستکردنە لەگەل ئیبراهیما کۆنتێی یاریزانی لیڤەرپوول، بەڵام گەڕانەوەی بەرگریکارە بەڕازیلیەکە وای لە ئەلۆنسۆ کردووە دووبارە بیر بکاتەوە، بەمەش نزیکە ریال مەدرید لە گرێبەستی کۆناتێ پەشیمان بکاتەوە.

میلیتاو تەمەنی 27 ساڵە، هاوینی 2020 لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریاڵ مەدرید، بەڵام ماوەیەکی زۆر بەهۆی دوو پێکانی لەسەر یەک لە ئەژنۆیدا لە یارییکردن دابڕا.