لە خولی ئیتاڵیا.. ئەتڵانتا براوەبوو

PM:11:40:12/05/2025

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئەتڵانتا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە رۆمای بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی ئیتاڵیا ئەتڵانتا لە یاریگای ئانێلتی ئازۆری میوانداری لە یانەی رۆما کرد.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکی بەهێز بینرا و لە خولەکی نۆ لۆکمان گۆڵی یەکەمی خاوەن ماڵی تۆمارکرد.

پاشان لە خولەکی 32 براین کریستانتی گۆڵی یەکسانبوونەوەی گورگەکانی پایتەختی تۆمارکرد.

سەرئەنجام تایمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا بەهەمان شێوە یارییەکی بەهێز لەلایەن هەردوولاوە بینراو بەڵام گۆڵکردن دواکەوت بۆ خولەکی 76 کاتیک ئیبراهیم کاکاری گۆڵی دووەمی ئەتڵانتای تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئەتڵانتا کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 71 خاڵ و لە پلەی سێیەمدان و رۆماش بە 63 خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.

لە یارییەکی تری هەمان هەفتەدا ڤێنێتیسیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فیرۆنتینیای بردەوە.