پێدری: خەونم نازناوی چامپیۆنز لیگە لەگەڵ بەرشەلۆنە

PM:12:06:08/02/2025

1108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێدری دوپاتیکردەوە باشترین وەرزی خۆی بەڕێدەکات و خەونی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگە.

پێدری یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا رایگەیاند، کاتێک پەیوەندی بە تیپی یەکەمی بەرشەلۆنەوە کرد چاوەڕێی ئەوە نەبووە تا 2030 لەو یانەیە بمێنێتەوە و ببێتە یاریزانێکی گرنگ.

پێدری دەڵێت، ئەم وەرزە باشترین ساتەکانم بەڕێدەکەم لەو کاتەوەی کە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کردووە بەڵام دەبێت ئاستی باشتر پێشەکش بکەم تا بتوانم هاوکاری یانەکەم بم.

دەشڵێت، لەم وەرزەدا هەست بە ئاسودەیی زیاتر دەکەم و خراپترین وەرزیشم ساڵی دووەمم بوو لەگەڵ بەرشەلۆنە کە هۆکارەکەشی پێکانە زۆرەکانم بوو.

لە وەڵامی پرسیاری ئەگەری بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ، پێدری دوپاتیکردەوە بە دڵنیاییەوە ئەوە خەونیەتی و دەیەوێت ئەو نازناوە لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەستبهێنێت.

رونیشیکردەوە، ئێستا بارودۆخی بەرشەلۆنە جیاوازە و راهێنەرانی توانای جەستەییان زۆرترین گۆڕانکاریان هەیە لە یانەکەدا، ئەوان بوونەتە هۆکاری باش بوونی ئەنجامەکانیان لەم وەرزەدا.

خ . ک