AM:10:38:10/12/2024
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماک ئەلیستەر
رایگەیاند ریاڵ مەدرید یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان و گۆڵ تۆمارکردن
بەرامبەرییان هەستێکی تایبەتت پێدەبەخشێت.
ماک ئەلیستەر
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس باسی لەوەکرد پێش ئەوەی ڕووبەروووی ریاڵ
مەدرد ببنەوە، درکیان بە سەختی یارییەکە کردووە بەهۆی ئەوەی ئەو یانەیە خاوەنی
کۆمەڵێک یاریزانی باشە وەک مباپێ.
ئەستێرەکەی
لیڤەرپوڵ سەبارەت بە میسی وتی ئەو باشترین یاریزانی مێژووە و بەردەوام لە راهێنان
و یارییەکاندا پشانمان، خۆشحالم شانبەشانی لیۆ یاری دەکەم.
ئەلیستەر
سەبارەت بە یاری فینالیسیما بەرامبەر ئیسپانیا ئاماژەی بەوەکرد هیوادارم ئەو
یارییە بەزووترین کات ئەنجام بدرێت، چونکە شێوازی یاریکردنی ئیسپانیا زۆر نایابە و
چێژ لە یاریکردنیان وەردەگریت.
ماک ئەلیستەر
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی ریاڵ مەدرید یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان و
هەستێکی خۆشم هەبوو توانیم گۆڵیان لێ تۆماربکەم.
ئەستێرەکەی
لیڤەرپوڵ سەبارەت بە یاریکردن لە خولی ئیسپانیا وتی ئەو وڵاتە زۆر شتی لە
ئەرجەنتین دەچیت و کلتور و زمانیان زۆرجوانە خۆشحال دەبم لەو خولەدا یاری بکەم بەڵام
لە ئێستادا لە یانەکەم زۆر دڵخۆشم.
ئەستێرە
ئەرجەنتینیەکە باسی سەلاحی کردوو و وتی یاریزانێکی زۆرنایابە هیوادارم لەگەڵمان
بەردەوامبێت، چونکە لەساتی رۆشتنیدا بە ئاسانی جێگەی پڕنابێتەوە.
لەکۆتاییدا ماک
ئەلیستەر باسی شێوازی یاریکردنی کلۆپ و سڵۆت دەکات وتی لە ئێستادا تۆپ زیاتر لەلای
خۆمان دەهێڵینەوە، ئەم کارەش دەرفەتە بۆئەوەی هەلی گۆڵی زیاتر دروست بکەین، سەرجەم
یاریزانەکان دڵخۆشن بەم شێوازە یاریکردنە.