ریاڵ مەدرید لەگواستنەوەی یاریزانێک کشاوەتەوە

PM:04:39:21/11/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی پیدرۆ پۆرۆ دەکشێتەوە چونکە تۆتنهام داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

رۆژنامەی زەسەنی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو کۆمەڵێک یاریزانیان دیاریکردووە بۆئەوەی بتوانن کێشەی هێڵی بەرگری یانەکەیان چارەسەربکات.

رۆژنامەکانی ئیسپانیایش لەماوەکانی رابردوودا بڵاوییان کردبووە یەکێک لەو یاریزانانەی کە ئامانجی یانەکە پیدرۆ پۆرۆی یاریزانی تۆتنهامە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە زەسەن لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردووەتەوە بەهۆی بەرزی نرخی یاریزانەکەوە پێرێز لەگواستنەوەی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە کشاوەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە تەواوبوونی گرێبەستی ئارنۆڵد لەلایەکیترەوە وای لە ریاڵ مەدرید کردووە گرنگی بەم یاریزانە بدەن، چونکە نایانەوێت هیچ برە پارەیەک خەرج بکەن، ئەمەش بووەتە هۆکارێکتر بۆ کشانەوەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوە پیدرۆ پۆرۆ.

گرێبەستی پیدرۆ پۆرۆ لەگەڵ تۆتنهام لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و ئەو یاریزانە بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەکدا ئەنجام بدات.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 67 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی هەشت گۆڵ و 12 ئەسیست تۆماربکات.