PM:02:36:21/11/2024
320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم لەخراپی توانای یاریزانەکانی مان یونایتد تووشی سەرسوڕمان بووە لە
راهێنانەکانی یانەکە.
رۆبن ئەمۆریم دوای ماوەیەکی کەم لە دەرکردنی ئێریک تین هاگ وەک راهێنەری نوێی
یانەی مانچستەر یونایتد هەڵبژێردرا، بەڵام تا پشووە نێودەوڵەتییەکان لە مانگی نۆڤەمبەردا
لەگەڵ سپۆرتینگ مایەوە، دواتر چووە ئینگلتەرا بۆ بەشداریکردن لە مەشقەکانی یونایتد،
بەڵام پێدەچێت دۆخەکە ئەوەندە باش نەبێت وەک لەوەی راهێنەرەکە چاوەڕێی دەکرد.
ڕۆژنامەی سەنی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، ئەم ڕاهێنەرە پورتوگالییە، دوای ئەنجامدانی
ڕاهێنانە سەرەتاییەکان لە یونایتد، گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت دووبارە بەدواداچوون
و پێداچوونەوە بەو مەرج و ئەرکانەدا بکاتەوە کە لەئەستۆی گرتووە، چونکە دۆخی یاریزانان
لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا بەتەواوەتی جیاواز بووە لە بیرۆکەکانی.
باس لەوە دەکرێت، ئەمۆریم زۆر دڵنیایە لەوەی یاریزانەکان لەڕووی خێرایی و هەوڵدان
لە مەشقەکاندا بارودۆخێکی باشیان نییە، لە کاتێکدا بە نیازە ئامادەیان بکات بۆ بەکارهێنانی
سیستەمی سێ چوار سێ، بەڵام ئەوەی لە راهێنانەکان بینیویەتی بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەکانی
زۆر قورسە.