PM:09:02:19/11/2024
496 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی مۆندیال عێراق به گۆڵێکی بێوەڵام لە عومانی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال، هەڵبژاردەی عومان لە یاریگای خۆیدا میوانداری عێراقی کرد.
لە تایمی یەکەم یارییەکە ئاستێکی مامناوەندی پێوەبینرا، بەڵام عێراق هەلێکی قۆستەوە و لە خولەکی 36 لەڕێگای یوسف ئەمینەوه گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، عومانی خاوەن یاریگا باشتر بینران و هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بەو تاکە گۆڵەی تایمی یەکەم کۆتایی پێهات.
لە یارییەکەی تریشدا، هەڵبژاردەی کۆریای باشور و فەڵەستین بە گۆڵێک یەکسان بوون.
بەو بردنەوەیەش عێڕاق خاڵەکانی بوون بە 11 خاڵە و لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دێت لە پاش کۆریایی یەکەم بە 14 خاڵ.