PM:08:41:18/11/2024
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند ئەو یاریزانەی بە پتەوی لاشەی بەناوبانگە و بووەتە کێشە بۆ
بەرگریکارانی تۆپی پێ، سیستمێکی خۆراکی تایبەت بە خۆی پەیڕەو دەکات.
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی تەنیا بە
توانا زۆرەکەی بۆ گۆڵکردن و لاشە بەهێزەکەی هەمووانی سەرسام نەکردووە، بەڵکو شێواز
و سیستەمێکی تایبەتی خواردن پەیڕەو دەکات کە تایبەتە بەخۆی و هۆکارێکە بۆ لاشە
پتەوەکەی.
پێشتر لە ساڵی 2022 رۆژنامەکان باسیان لەوە کردبوو، لەوکاتەوە ئێرلینگ
پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە کردووە سیستمێکی تایبەت بۆ خواردن پەیڕەو دەکات کە
بریتیە لە شەش هەزار کالۆری رۆژانە کە بەراورد بە یاریزانێکی ئاسایی زۆر زیاترە.
لە دیارترین ئەو
خواردنانەی هالاند بە بەردەوامی دەیخوات، جگەر و دڵی مانگایە، کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین
و ئاسن، وە یاریزانەکە هەموو خواردنێک ناخوات بە
تایبەت خواردنە سونەتییەکان، وە ئەو ئاوەشی کە دەیخواتەوە ئاوێکی فلتەرکراوە.
یەکێکی تر لە خواردنە گرنگەکانی ئەستێرەکە، خوارنی ماسی سەلەمۆنی نەرویجیە کە
زۆرکات پاش یارییەکان دەیخوات و وزەیەکی زۆری لێوەردەگرێت و یارمەتیدەرێکی باشی هالاندە.
شیری تازە کە راستەوخۆ لە مانگاوە دەردەهێنرێت، لەگەڵ خواردنی میوە و ئاوی
میوەی تەندروست دوو خواردن و خواردنەوەی گرنگی ترن لە سیستەمی خواردنی ئەستێرە
نەرویجیەکە، وە یاریزانەکە پشت بە مەساج و چوونە ناو سەهۆلی زۆریش دەبەستێت بۆ
پارێزگاری لە پتەوەی لاشەی و هێشتنەوەی بە رێک و پێکی.
ئێرلینگ هالاند باڵای 195 سانتیمەترە و کێشی بە نزیکەی 88 کیلۆیە، ئەوەش
لەگەڵ سیستمە خۆراکییە تایبەتییەکەی یارمەتیدەرێکی باشی یاریزانەکەیە بۆ ئەوەی
لاشەیەکی پتەوی هەبێت.