PM:03:58:18/11/2024
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاش کۆتایی
هاتنی پشووە نێودەوڵەتییەکان هەفتەیەکی قورس چاوەروانی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.
رۆژنامەی ئاسی
ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی هەفتەیەکی سەخت
دەکات دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی نێودەوڵەتی. ڕیال مەدرید لە سەرەتای هەفتەی
داهاتوودا بەرامبەر لیگانیسی لە ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا یاری دەکات، دواتریش
لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ لە یاریگای ئەنفێڵد ڕووبەڕووی ڕکابەرە سەختەکەی
لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەبێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید
لە دەریایی پێکاندا دەخنکێت، بەو پێیەی تا ئێستا شەش یاریزان لە تیپەکەدا بێبەشن،
ئەوانیش: ئەلابا، کارڤاخال، لوکاس ڤازکوێز، ڕۆدریگۆ، میلیتاو، چوامینی.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە ئەنچیلۆتی تیبۆ کۆرتوای گۆڵچی بەلجیکی بۆدەگەرێتەوە، بەڵام هەم لەسەر ئاستی
هێڵی بەرگری و هەم لەسەر ئاستی ناوەڕاست کێشەی زۆری تووش دەبیت.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردووە ریاڵ مەدرید پێویستییەکی زۆری بە بردنەوە هەیە لە چامپیۆنز لیگ
چونکە تەنیا شەش خاڵی هەیە لە پلەی 18 ڕیزبەندی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدایە،
شکستی ئەو یارییە یانەکە تووشی مەترسی دەکاتەوە لەگەشتن بەقۆناغی داهاتوو.