جامی ماستەرز.. سینەر بردنەوەی بەسەر میدڤیدێڤ بەدەستهێنا

PM:12:34:15/11/2024

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ماستەرز سینەر بردنەوەی بەسەر میدڤیدێڤ بەدەستهێنا و فرێتزیش گەیشتە پێش کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ماستەرز، یانیک سینەری ئیتاڵی و پێشەنگی جیهان رووبەڕووی دانێل مێدڤیدێڤی روسی بووەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، سینەر بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوت و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەرچەندە میدڤیدێڤ هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی سینەری کۆتاییهات، سەرەنجام دوای کاتژمێرێک و 13 خولەک یاریەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوە.

لە یاریەکی تریشدا، فلۆریان فرێتزی ئەمریکی رووبەڕووی دی مینۆری ئوستراڵی بووەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە سینەر و فرێتز بە پلەکانی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی یەکەم گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، مێدڤیدێڤ و دی مینۆر ماڵئاواییانکرد.

خ . ک