جامی ماستەرز.. زڤیرێڤ بردیەوە و ئەلکاراز دۆڕا

AM:08:32:12/11/2024

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ماستەرز زڤیرێڤ بردنەوەی بەسەر رۆبلێڤ بەدەستهێنا و ئەلکاراز بە روود دۆڕا.

لە درێژەی یارییەکانی جامی ماستەرز و لە کۆمەڵەی دووەمدا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر ئەندریە رۆبلێڤی روسی یاریکرد.

بە درێژایی یاریەکە زڤیرێڤ ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و سەرەنجام بە یاریەکەی بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە چوار گێم بوون.

لە هەمان کۆمەڵە، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی رووبەڕووی کاسپەر روودی نەرویجی بووەوە و لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.

هەریەکە لە زڤیرێڤ و کاسپەر روود بە کۆکردنەوەی یەک خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەمدان، ئەلکاراز و رۆبلێڤ پلەکانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.


خ . ک