کاسترۆ: لەبەر رۆناڵدۆ و مانێ بووم بە راهێنەری نەسڕ

PM:04:34:11/11/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاسترۆ دوپاتیکردەوە لەبەر رۆناڵدۆ و مانێ بووە بە راهێنەری نەسڕ و ئامانجی تەنیا بردنەوە بووە.
لویس کاسترۆ راهێنەری پێشووی نەسڕ لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی یو ئۆ ئێڵی بەڕازیلی، هۆکاری ڕێککەوتنەکەی بۆ ڕاهێنەرایەتی نەسڕ ئاشکراکرد و ئاماژەی بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و سادیۆ مانێ کرد.

 

کاسترۆ لە لێدوانەکانیدا وتی: من بۆتافۆگۆم بەجێهێشت تەنها لەبەر ئەوەی ویستم ڕاهێنەرایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بکەم، هەروەها سادیۆ مانێ، ئەو یاریزانانەی کە دەرفەتی کارکردنم لەگەڵیان هەبوو لە نەسڕ.

ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە وتیشی: بەهۆی ئەو پارەیەوە نەمدەویست ڕاهێنەری نەسڕ

بم، چونکە پێش ئەمە پارەم هەبووە، ئامانجی من لەگەڵ نەسڕ تەنیا بردنەوەکان بوو.

کاسترۆ 60 یاری لەگەڵ نەسڕ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامدا لە 40 یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە 11 یاریشدا یەکسان بوو، هەورەها نۆ شکستیان تۆمارکرد، لەژێر سەرکردایەتی ئەودا تیپەکە 159 گۆڵی تۆمارکرد، لە بەرامبەردا 79 گۆڵیان لێکرا.

بیلال کاکە