جامی مستەرز.. سینەر بردنەوەی بەسەر دی مینۆر بەدەستهێنا

PM:02:47:11/11/2024

64 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مستەرز سینەر بردنەوەی بەسەر دی مینۆر بەدەستهێنا و مێدڤیدێڤ بە فێرتز دۆڕا.

لە یارییەکانی جامی مستەرز بۆ تێنسی سەرزەوکی کە کۆتا پاڵەوانێتی ساڵانەی یاریزانانە، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر ئەیلیکس دی مینۆری ئوستراڵی یاریکرد.

سینەر هەر لە سەرەتای یاریەکەوە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، دی مینۆر هەوڵی یەکسانکردەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەو گێمەش بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی سینەر کۆتاییهات.

لە یاریەکی تریشدا، دانێل میدڤیدیڤی روسی رووبەڕووی تایلۆر فرێتزی ئەمریکی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.

بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە سینەر و فرێتز خاوەنی یەک خاڵن و لە پلەکانی یەکەم و دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەمدان، دی مینۆر و مێدڤیدێڤ لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدا دەبینرێن.

خ . ک