PM:05:43:05/11/2024
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ئەمریکا دوو درێس و ئاڵایەکی مایکڵ جۆردن
دەکرێتە زیادکردنێکی ئاشکراوە و بە نرخێکی زۆر دەفرۆشرێن.
لە ئەمریکا لە زیادکردنێکدا، چەند درێسێکی مایکڵ جۆردن دەفرۆشرێت، گرانترین
درێسیشیان دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 1996-1997 کە یاری بۆ یانەی شیکاگۆ بولز کردووە و دەوترێت
لانیکەم لە 17 یاری جیاوازدا لەبەر کراوە و بە شێوەیەکی تایبەت هێڵراوەتەوە.
نرخی ئەم درێسە بە چوار ملیۆن و 700 هەزار دۆلار دیاریکراوە، ئەمەش زۆر کەسی
تووشی سەرسوڕمان کردووە و کاردانەوەی زۆری لای هەوادارانی و بەکارهێنەرانی سۆشیال
میدیای لێکەوتووەتەوە.
هەروەها لەم زیادکردنەدا درێسێکی دیکەی سەردەمی جۆردن لە شیکاگۆ دەفرۆشرێت،
ئەم درێسەیان دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 1988-1989و نرخەکەی یەک ملیۆن 100 هەزار دۆلارە.
هەروەها ئەو ئاڵایەی ئەمریکا کە لە
کاتی مەراسیمی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٩٢ لە بەرشەلۆنە بە دەوری خۆیدا پێچایەوە
بۆ ئەوەی لۆگۆی ڕیبۆک نەناسرێتەوە بەهۆی گرێبەستەکەی لەگەڵ نایک، لەم زیادکردنەدا
بەردەست دەبێت و بە واژوی یاریزانەکەوە نرخی دەستپێکی یەک ملیۆن و 800 هەزار دۆلار
دەبێت.
جێی باسە، مایکل جۆردن لە ئەمریکا زۆر بەناوبانگە، بەتایبەتی لەنێو هاندەرانی باسکەدا،
هەروەها بە یەکێک لە ئەفسانە گەورەکانی مێژووی پێشبڕکێکانی ئێن بی ئەی دەناسرێتەوە کە ساڵانێکی زۆرە لەو خولە یاریدەکات.