لێدوانی گواردیۆلا و پۆستیکۆگلۆ پێش یارییەکەیان

PM:08:15:29/10/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە پێکانیان زۆرە و هیوادارە لە تۆتنهام ببەنەوە، پۆستیکۆگلۆش یارینەکردنی سۆنی دوپاتکردەوە.

پێش روبەڕوبوونەوەی تۆتنهام، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی زۆربەی قسەکانی بۆ جوابدانەوەی پرسیارەکان بوو سەبارەت بە باڵۆندۆر، کە تییدا پیرۆزبای لە رۆدری کرد و هیوای خواست بە زووی بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان و لە پێکانەکەی چاکببێتەوە.

باسی لەوەشکرد، بوون و نەبوونی ریاڵ مەدرید لە ئاهەنگەکە بڕیاری خۆیانە و دەبێت رێزیان لێبگیرێت، ڤینیسیۆسیشی بە یاریزانێک ناوبرد کە شایستەی بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونییە.

سەبارەت بە تۆتنهامیش وتی: پێکانمان زۆرە، هەوڵ دەدەین یارییەکی باش ئەنجام بدەین، وەرزی ڕابردوو دوای یارییەکی باش بە نیوکاسڵ دۆڕاین، داواش لە یاریزانەکان دەکەم هەموو توانای خۆیان بۆ بردنەوە بخەنە گەڕ.

لەلایەکی ترەوە پۆستیکۆگلۆی راهێنەری تۆتنهام رایگەیاند، هیۆنگ مین سۆن بەشداری یارییەکە ناکات و هیوادارن بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەستۆن ڤێلا بگەڕێتەوە ریزەکانیان، وە وێڵسن تووشی پێکان بووە و سپێنسیش گەڕاوەتەوە.

وتیشی: ریچاڵسۆن تازە گەڕاوتەوە و نایانەوێت زەختێکی زۆری لەسەر درووست بکەن، بەڵام یاریزانەکە پێشتر لە باڵی چەپەوە یاری کردووە و دەکرێت بژاردەیەکی باش بێت بۆ ئەو پێگەیە.