PM:11:57:27/10/2024
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بەباشترین یانەی جیهان دیاریکرا
و ئەنچیلۆتی و کەین و مباپێ و یامالیش خەڵاتکران.
لە ئاهەنگێکی تایبەتەدا لە شاری پاریسی فەڕەنسا
خەڵاتی باشترینەکانی وەرزی رابردوو کرا، تێیدا ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ
و لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیا و ئەوروپا بەباشترین یانە دیاریکرا، بەرشەلۆنەش خەڵاتی
باشترین یانەی خانمانی پێبەخشرا.
وە لەلایەکی ترەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی
بەباشترین راهێنەری ساڵ دیاریکرا، وە هاری کەین و کیلیان مباپێ بەهاوبەشی بە تۆمارکردنی
52 گۆڵ بوونە گۆڵکاری ساڵ خەڵاتی گێرد مولەریان بردەوە بەڵام تەنیا کەین چووە سەر
ستەیج چونکە شاندی یانەی ریاڵ مەدرید گەشتی فەڕەنسایان نەکرد، وە لامین یاماڵ
خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پێبەخشرا پاش بردنەوەی کێبڕکێکە لە ئاردا گولەر کە
بووە پلەی دووەم.
ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵچی هەڵبژاردەی
ئەرجەنتین و یانەی ئەستۆن ڤێلا بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک وەک باشترین گۆڵچی جیهان
دیاریکرا و خەڵاتی لیڤ یاشینی پێبەخشرا.
وە لە کۆتایدا ئایتانا بۆناماتی یاریزانی
بەرشەلۆنە خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ژنانی پێبەخشرا.