مارێسکا: دڵتەنگم بۆ یاریزانە یەدەگەکان

PM:10:52:27/10/2024

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێسکا دوپاتیکردەوە زۆر دڵخۆشە بۆ ئەو زەختە زۆرەی درووستیان کردووە و هەست بە خراپیش دەکات لەبەر یاریزانە یەدەگەکان.
پاش بردنەوەیان لە نیوکاسڵ، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی رایگەیاند، زۆر دڵخۆشە بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، چەند ساتێکی زۆر نایابیان هەبووە و رازییە لە ئاستی یاریزانەکانی.
باسی لەوەشکرد، لە ئاستی هەموو یاریزانەکانی رازییە بەڵام ئەوەی زۆر دڵخۆشی کردووە ئەو زەختە زۆرەبوو هەمووان پێکەوە بەرامبەر تیپی بەرامبەر درووستیان کرد.
وتیشی: لە هەموو یارییەکدا هەست بە خراپی دەکەم، هەست بە شەرم دەکەم چونکە دەبێت یاریزانی باش لەسەر کورسی یەدەگ دابنێم بەڵام ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ ڕکابەریکردن، هەرچەندە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکەماند بکەین، گرنگە ستایل و ناسنامەیەکی دیاریکراومان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ریس جەیمس کاپتی ئەوانە و یاریزانێکی گرنگە لە پێکهاتەکەیان، وە یانەکەش هەرگیز باسیان لەوەنەکردووە دەبێت لە چوار تیپی یەکەم بن، لەبەر ئەوەش هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە پێشبکەن و پێگەیەکی باشیان هەبێت.