PM:04:58:26/10/2024
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دووشەمە باڵۆندۆر
دابەش دەکرێت و ڤینیسیۆس جونیۆر پاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی خەڵاتەکەیە.
وا بڕیارە شەوی
دووشەمە گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵ لە ئاهەنگێکی تایبەتدا لە شاری پاریسی فەڕەنسا باشترینەکان
دیاری بکات و باڵۆندۆری باشترین یاریزانی ساڵ گرنگترین خەڵاتە لە ئاهەنگەکەدا
دابەشدەکرێت، کە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان لە ماوەی وەرزێکدا، بۆ وەرزی
پێشووش چەند یاریزانێکی دیار پاڵێوراوی بردنەوەی باڵۆندۆرن و دیارترینیان ڤینیسیۆس
جونیۆرە.
لە پاڵێوراوەکان،
رۆدری و کاڤاخاڵ و بێلینگهام هاوشانی ڤینیسیۆس ئەو چوار ناوەن زۆرترین چاویان
لەسەرە بەڵام ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە هەمووان نزیکترە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
ڤینیسیۆس وەرزی پێشوو39 یاری لەگەڵ مێرەنگی ئەنجامدا و توانی 24 گۆڵ
تۆماربکات و 11 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات، وە رۆڵێکی گەورە ببینێت لە
بردنەوەی نازنازی چامپیۆنز لیگ و لالیگا و سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ ریاڵ مەدرید.
ڤینی لە چامپیۆنز لیگ لە
یاری کۆتایدا توانی گۆڵێک بەرامبەر دۆرتمۆند تۆماربکات و لە یاری کۆتایی جامی
سوپەری ئیسپانیاش بەرامبەر بەرشەلۆنە هاتریکی تۆمارکرد.
خەڵاتی باڵۆندۆر کە ساڵانە دابەشدەکرێت لە ساڵی 1956ەوە
لیۆنێل میسی بە هەشت خەڵات زۆرترین جار براوە بووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆش پێنج جار
خەڵاتەکە بەدەستهێناوە و لە پلەی دووەم دێت.