AM:10:49:25/10/2024
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میامی دەیەوێت ریزەکانی بەهێز بکات و هەوڵی گواستنەوەی نەیمار
دەدات لە هیلالەوە.
پاش ئەوەی لیۆنێل میسی پەیوەندی بە ئینتەر میامیەوە کرد یانەکە
بوژانەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و توانی چەندین ئەستێرە بگوازێتەوە و پاشان
چەندین نازناو بەدەست بهێنێت، لە ئێستاشدا چاویان لە گواستنەوەی ئەستێرەی دیکەیە.
بە گوێرەی زانییارییەكانی تاریق نۆڤل، رۆژنامەنووسی سعودی، ئینتەر
مەیامی خواستێكی گەورەی بۆ گواستنەوەی نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی یانەی هیلالی
سعوودی هەیە کە گرێبەستەکەی ساڵی 2025 لەگەڵ یانەکەی بەسەردەچێت.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، مەیامی دەیەوێت نێیمار بگوازێتەوە بۆ ئەوەی
لەگەڵ مێسی لە یانەكە یەكبگرنەوە، وە یانە ئەمریکییەکە پەیوەندی بە بەڕێوبەری
كارەكانی نێیمارەوە كردووە سەبارەت بە گفتوگۆكردن دەربارەی پەیوەندیكردنی بە یانەکەوە.
رۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەكو ئێستا نێیمار و هیلال هیچ
هەڵوێستێكیان لەسەر ئۆفەرەکەی ئینتەر میامی دەرنەبڕیوە و نازانرێت بڕیاری کۆتایی
ئەو بابەتە چی دەبێت.
نێیمار لەو کاتەوەی پەیوەندی بە هیلالەوە كردووە بەهۆی پچڕانی بەستەری
ئەژنۆی ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووركەوتەوە و تەنیا بەشداری لە شەش یاریدا
كردووە لەگەڵ یانەکە و لە ئێستادا تازە گەڕاوەتەوە ریزەکانی پاڵەوانی وەرزی پێشووی
خولی سعودییە.