راهێنەری لیڤەرپوڵ و چێڵسی باسی ئەنجامی یارییەکە دەکەن

AM:11:13:21/10/2024

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سڵۆت رایگەیاند بەرامبەر یانەیەکی بەهێز سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و مارێسکایش وتی شایستەی شکست نەبووین.

ئارۆن سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ پاش بردنەوەی یانەکەی لە بلوزائاماژەی بەوەکرد، تووشی قورسییەکی زۆربوونە چونکە رکابەرەکەیان زۆربەهێزبوو.

سڵۆتی وتیشی لە پریمەرلیگ یانەیەی بەهێز هەیە بەڵام چێڵسی یەکێکە لەو یانانەی یاریکردن بەرامبەری زۆرقورسە.

لەدرێژەی لێدوانەکانیدا راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئەوەی ئاشکراکرد، دڵخۆشە بە ئەنجامی یارییەکە و لە ئاستی یاریزانەکانی ڕازییە.

لەهەمان کاتتدا مارێسکای راهێنەری بلوزیش ئاماژەی بەوەکرد، یارییەکی باشیان ئەنجامدا و لەزۆرینەی کاتی یارییەکەدا دەستان بەسەر یاریگادا گرتبوو، بەڵام نەیان توانی براوەبن.

ئینزۆ مارێسکا وتیشی شکست زۆر ئازارمان دەدات بەڵام پێویستە لەبری بکەین، چونکە تاقی کردنەوەی قورسترمان لەبەردەەمە.

لەدرێژەی لێدوانەکانیدا ئەوەی راگەیاند، لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە ئەوەی پێویستبوو لەسەرییان ئەنجامدا، داوایان لێدەکات لە یارییەکانی داهاتوودا بەهەمان شێوە بەردەوامبن لەسەر ئەو ئاستە باشە.