PM:01:28:17/10/2024
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تین هاگ دەیەوێت دی یۆنگ لە یانەی
بەرشەلۆنە بگوازێتەوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەراستی یانەکەیان.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی
بەوەکردووە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد لەسەرداوای ئیرک تین هاگی راهێنەر
دووبارە دەچنەوە کێبەرکێی کرینی ئەستێرەی هۆڵەندی، یانەی بەرشەلۆنە دی یۆنگ.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد راهێنەرەکە دەزانێت
بەهێنانی ئەو یاریزانە بەشێکی زۆری کێشەکانی مانچستەر چارەسەردەبێت، بۆیە داوای
کردووە بەهەر نرخێک بێت بیگوازنەوە یانەکە.
لەهەمان کاتتدا لەماوەکانی رابردوودا
یانە ئینگلیزییەکە هەوڵی کڕینی ئەو یاریزانە هۆڵەندییەی دابوو بەڵام فرانکی
پێداگربوو، لەسەرمانەوە لەبەرشەلۆنە، سەرجەم گرێبەستەکانی رەتکردەوە.
گرێبەستەکەی
دی یۆنگ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی دێت، تاوەکوو ئێستا هیچ
هەوڵێک نییە بۆ نوێ کردنەوەی بۆماوەیەکی درێژتر.
ئەستێرە
هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 215 یاریکردووە و لەوماوەیەدا،
توانیوێتی 17 گۆڵ و 21 ئەسیست تۆماربکات، ئاستێکی باش پێشکەش بکات.