خولی ئەستێرەکانی عێراق... دهۆک و نەفتی میسان یەکسان بوون

PM:10:45:14/07/2024

416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دهۆک و نەفتی  میسان بە دوو گۆڵ یەکسان بوون، هەولێر و نەورۆزیش یەکی چوار گۆڵیان بەرامبەر یەک تۆمارکرد.

لە یارییەکانی هەفتەی 38ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەفتی میسانی کرد.

لە تایمی یەکەم، کورانی دهۆک باشتر بینران و لە خولەکی 28 زولفیقار یونس گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، هەر لەو تایمە و لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو یانیک زاکیری لێدانێکی سزای بۆ دهۆک فەوتاند.

لە تایمی دووەم، هەر لەگەل دەستپێک و لە خولەکی 49 زولفیقار یونس دووەم گۆڵی کوڕانی دهۆکی تۆمارکرد، بەڵام پاش ئەوە کورانی نەفتی میسان هاتنەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 58 و 76 دوو گۆڵیان لەڕێی یاریزانان عەلی حلو وە عەلی حوسێنەوە تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش دهۆک لە پلەی شەشەم بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا، لە یارییەکی تریشدا هەولێر و نەورزۆ بە چوار گۆڵ بۆ هەردوو یەکسان بوون، کوڕانی شاری قەڵاو مەنارە لەم وەرزەی خولەکە لە پلەی 14یەم بوون بە 41 خاڵ، نەورۆزیش 56 خاڵی هەبوو لە پلەی حەوتەم.