خولی ئەستیرەکانی عێراق... شورتە بە بردنەوە لە دهۆک بووە پاڵەوان

PM:10:19:04/07/2024

364 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستیرەکانی عێراق شورتە بە بردنەوە لە دهۆک بووە پاڵەوان و زاخۆش لەگەڵ حدود یەکسان بوو.

لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، شورتە میوانداری دهۆکی کرد.

لە تایمی یەکەم سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا هیچ گۆڵێک نەبینرا و تایمەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە شورتە باشتر بینران و لە خولەکی 51یش لەڕێی یاریزان عەبدولمەجید بوبەکر گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش توانیان پارێزگاری لە تاکە گۆڵەکەیان بکەن و سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام بە بردنەوەی شورتە کۆتایی پێهات و نازناوی ئەم وەرزی خولی عێراقی پێش هەفتەیەک لە کۆتایی هاتنی یەکلاکردەوە، دهۆکیش خاوەنی 57 خاڵە و لە پلەی شەشەم دێت.

لە یارییەکی تریشدا زاخۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری حدوودی کرد و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسان بوو.