خێزانێک لە دهۆک ناوی ئەستێرەکانی بەرازیل لە منداڵەکانیان ناوە

PM:10:10:21/11/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خێزانێک لە پارێزگای دهۆک ناوی ئەستێرەکانی بەرازیلیان لە منداڵەکانیان ناوە و بەجۆرێک کوڕە گەورەکەیان ناوی ڕیکاردۆیە.

شەفەق نویز ڕووداوێکی سەیری سەرژمێری عێراق بڵاودەکاتەوە کەلە پارێزگاری دهۆک لە گوندی بەدرەکەشی لەکاتی سەرژمێردا دەرکەوتووە، خێزانێک ناوی ئەستێرەکانی تۆپی پێی بەرازیلیان لە منداڵەکانیان ناوە بەهۆی خۆشەویستیان بۆئەو هەڵبژاردەیە.

سەرچاوەکە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە ئەو خێزانە لە دوودایک و باوکێک و پێنج منداڵ پێک دێن، بەڵام ئەوەی جییان دەکاتەوە لە خێزانەکانتر ناوی منداڵەکانیانە بەجۆرێک کوڕە گەورەکەیان ناوناوە ڕیکاردۆ بەهۆی خۆشەوستیان بۆ ڕیکاردۆ کاکای بەرازیلی.

کوڕی دووەمیشی ناوی رۆماریۆیە و سێیەمیشی ناوی رۆبێرتۆیە و چوارەمی ناوی ریڤاڵدۆیە و کوڕە بچووکەکەیان لەساڵی 2002 لەدایکبووە ناوییان لێناوە رۆناڵدینیۆ.

شەفەق نویز باسی لەوەکردووە باوکی منداڵەکان وتویەتی لە فەرمانگە حوکمییەکاندا بەهۆی ناوی منداڵەکانیوە بەردەوام فەرمانبەرەکان تووشی سەرسورمان دەکاتەوە و هەست بەنامۆی دەکەن کاتێک ئەو ناوانە دەبیستن.

لەهەمان کاتدا ئەوەشی ئاشکراکردووە تەنیا خۆی خولیایەکی تایبەتی بۆ تۆپی پێ نییە، بەڵکوو مامێکی منداڵەکانی کوڕەکەی بەناوی ئەفسانەی ئەرجەنتینی مارادۆناوە ناوناوە.