هاری کەین: رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید هاوشێوەی شەڕێکی گەورەیە

PM:06:31:24/04/2024

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەین دوپاتیکردەوە رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید هاوشێوەی شەڕێکی گەورەیە و بێلینگهامیش ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات.

هاری کەینی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە رووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ ریاڵ مەدرید دوپاتیکردەوە کە یاریەکی زۆر قورس دەبێت بۆ هەردوولا.

هاری کەین دەڵێت، ریاڵ مەدرید یاریزانی زۆر نایاب و تایبەتیان هەیە و ئەو یاریە هاوشێوەی شەڕێک دەبێت بەڵام ئێمە ئەو جۆرە یاریانەمان خۆشدەوێت کە ئەنجامی بدەین و ئەزمونێکی تایبەتیش دەبێت بۆمان.

دەشڵێت، جۆد بێلینگهام وەرزێکی نایاب بەڕێدەکات لەگەڵ ریاڵ مەدرید و دڵخۆشم کە بەو شێوەیە دەیبینم، پێش یاریەکە سڵاوی لێدەکەم بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی یاریەکە لە دژی دەبم و باشترین بۆ یانەکەم ئەنجامدەدەم.

رونیشیکردەوە هەرچەندە هیچ یانەیەکی ئینگلتەرا لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگدا بوونی نییە بەڵام دڵنیاییدا لەوەی کە هاندەرانی یانە ئینگلیزیەکان پشتگیری ئەوان دەکەن لە دژی یانە ئیسپانیەکە.

بڕیارە لە 30 ئەم مانگە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا یاری چوون ئەنجامبدەن، یاری گەڕانەوەش لە هەشتی مانگی پێنجی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.

خ . ک