ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی مانچستەر سیتی کردووەتە ئامانج

PM:05:28:24/04/2024

11724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید هەوڵی بەهێزکردنی هێڵێ ناوەڕاست دەدات و رۆدری یەکێکە لە بژاردەکانیان.

پێگەی فوتبۆڵ ئیسپانیا لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە پلانەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.

پێگەکە ئاشكرایکردووە، چەند بژاردەیەک لەبەردەم بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکەدایە کە یەکێک لەوانە رۆدری ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیە هەرچەندە نرخەکەی زۆرە.

ئاماژەی بەوەشداوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید سەرسامی خۆی بە ئاستی رۆدری دەربڕیوە و دەیەوێت لە پرۆژەی داهاتووی یانەکەیاندا بوونی هەبێت بەتایبەت دوای ئەوەی مۆدریچ و کروس لە یانەکەیان دەڕۆن.

دەشڵێت، ئەرکی گواستنەوەی رۆدری زۆر قورسە چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و ئەو یانەیەش بە ئاسانی دەستبەرداری نابن، تەنانەت دەیانەوێت لە وەرزەکانی داهاتوودا رۆڵی یاریکردنی لە یاریگادا زیاتر بکەن و یاریزانێکیش بگوازنەوە کە یارمەتی بدات لە پێناو پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزتر.

خ . ک