ئەلۆنسۆ: یاریەکی گرنگمان ماوە بەرامبەر رۆما

AM:10:01:06/05/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ رایگەیاند دڵخۆشە بە بردنەوەیان لە فرانکفۆرت و یاریەکی گرنگیان ماوە و پێویستە بە باشی ئامادەبن.

دوای بردنەوە گەورەکەیان لە ئینتراخت فرانکفۆرت، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن رایگەیاند، هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات بەهۆی ئەوەی یاریزانەکانی ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد.

ئەلۆنسۆ دەڵێت، رازیم لە ئەنجام و ئاستی یاریزانەکانم و بەپەرۆشەوە یاریدەکەن، ئەنجامەکانمان سەرسوڕهێنەرن بەڵام گرنگی بە ئامارەکان نادەم بەڵکو تەنیا دەمانەوێت نازناوەکان ببەینەوە.

وتیشی: عەقڵیەتی یاریزانەکانم و یەکگرتوویان زۆر نایابن و ئەوان دەزانن چ ئەرکێکیان لەسەر شانە لە یاریگادا، یانەکەشمان چەندین یاریزانی ئامادەکردووە بۆ ساڵانی داهاتوو.

رونیشیکردەوە، هێشتا یاریەکی گرنگمان ماوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکەمان ئەویش یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆپا لیگە بەرامبەر رۆما، دەمانەوێت بگەین بە یاری کۆتایی.

خ . ک