PM:04:42:24/04/2024
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا رایگەیاند بەرامبەر برایتۆن یەکێک لە یاریە قورسەکان ئەنجامدەدەن
و هالاندیش ناتوانێت بەشدار بێت.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی پێش یاریەکەیان بەرامبەر برایتۆن
رایگەیاند، یەکێک لە یاریە قورسەکانی ئەم وەرزە چاوەڕێیان دەکات بەهۆی شێوازی
یاریکردنی بەرامبەرەوە.
گواردیۆلا وتی: ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر سەرسام دەبم بە کارەکانی دی زێربی
راهێنەری برایتۆن، چونکە ئەو بەردەوام پلانی نوێ بەکاردەهێنێت لە یارییەکاندا و
کارەکانی سەرسوڕهێنەرن.
وتیشی: هەست بە دڵخۆشی دەکەم چونکە تا ئەم ساتەش لە کێبڕکێ کردنی
نازناوەکانداین و ئامانجمان بەدەستهێنای سەرجەم ئەو نازناوانەیە کە بەشدارین
تیایدا.
لەسەر پێکانەکانی یانەکەشی، گواردیۆلا ئاشکرایکرد، هالاند بەشداری یاریەکەی
برایتۆن ناکات بەڵام دڵنیابن لەوەی کە کێشەکەی گەورە نییە و تەنیا بۆ ئەو یاریە
ئامادە نابێت بەڵام فیل فۆدین و ستۆنز ئامادەن بۆ یاریکردن.
لەسەر ئاستی نابژیوانانی خولی ئینگلتەرا، گواردیۆلا رونیکردەوە کە ئەوان بە
باشترین شێوە کارەکانیان ئەنجامدەدەن و ئەگەر هەڵە بکەن ئەوا وەک هەموو کەسێک هەست
بە خراپی دەکەن و ئەرکیان قورسە چونکە یارییەکانی پریمەر لیگ خێران.
خ . ک