یاسای مباپێ لە مەدرید سەریهەڵدا

PM:02:23:24/04/2024

7172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپێی یاسایەکی نوێ مباپێ سوودێکی زۆر وەردەگرێت لە چوونی بۆ ریاڵ مەدرید و یاساکەش بە ناوی یاریزانەکەوە ناوبانگی دەرکردووە.

گواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید تا رادەیەکی زۆر روودەدات و پەسەندکردنی یاسایەک لە ئەنجومەنی شارەوانی مەدرید لە بەرژەوەندی وەبەرهێنەرانی بیانی بە یاسای مباپێ ناسراوە لە ئێستادا، سەردەمانێک یاسایەکی لەو شێوەیە پەسەند کرا کاتێک دەیڤد بێکهام پەیوەندی مێرەنگیەوە کرد کە بە یاسای بێکهام ناسرابوو، ئێستاش گۆڕدراوە بۆ یاسای مباپێ.

کەمکردنەوەی باج لە مەدرید بۆ ئەو کەسە بیانییە نوێیانەی کە توانای کڕینی بەرزیان هەیە بۆ وەبەرهێنان لە سەروەت و سامانی داراییدا ڕێگە بە کیلیان مباپێ دەدات پارەیەکی زۆر پاشەکەوت بکات، ئەگەر گرێبەستی کیلیان لەگەڵ ڕیال مەدرید ئەنجامبدێت، ئەوا هێرشبەرە فەرەنسییەکە دەبێتە یەکێک لە سودمەندە گەورەکان.

ئەنجومەنی شاری مەدرید بە سەرۆکایەتی ئیزابێل دیاز ئایۆسۆ، لە پارتی جەماوەر، هەموارکردنەوەیەک بۆ یاساکانی باج ئامادە دەکات و لە یاسایەکدا باسی ئەو بیانییە نوێیانە دەکرێت کە شاری مەدرید دەکەن بە شوێنی نیشتەجێبوونیان.

یاسایەکە بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی بیانیە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی یەکەمدا کاریگەری لەسەر نزیکەی 30 هەزار کەس هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مباپێ لە گرووپی زۆرترین داهاتدا دەبێت واتا داهاتی گشتی سێ ملیۆن یۆرۆ یان سەروتر دەبێت لە ساڵێکدا، بەو مانایە بێت کە یاریزانە فەرەنسییەکە تەنها باجی ویلایەتی، لە سەدا 24 دەدات و زۆربەی داهاتەکەی پاشەکەوت دەکات.