داهاتووی خۆسێلۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید ناروونە

PM:01:32:24/04/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هێشتا داهاتووی خۆسێلۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید نادیارە و چەند یانەیەکی سعودیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

خۆسێلۆ ساڵی ڕابردوو لە گواستنەوەی هاوینەدا بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، لەم وەرزەشدا توانی ئاستێکی باش و قبوڵکراو لە هێڵی هێرشبەری ئەم یانەیەدا نیشان بدات، بەڵام بەردەوامی بوونی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ تا ئێستا دیار نییە.

زۆرێک لە میدیاکانی نزیک مێرەنگی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕازییە لە ئاستی ئەم یاریزانە و پێی خۆشە وەرزی داهاتوو لە ڕیاڵ مەدرید لەنێو یاریزانەکانیدا بێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە لە ئەستۆی کارگێڕی یانەکەیە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیش باسی لەوەکردووە، کارگێڕی یانەی ڕیال مەدرید هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ مەرجەکانی ئیمزاکردنی گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ ئەم ئەستێرە ئیسپانییە دەکەن، پرسی سەرەکی لە ئیمزاکردنی گرێبەستەکەدا پارە نییە بەڵکو بەڕێوەبەرانی یانەکە زیاتر لەو مەرجانە دەکۆڵنەوە کە ئەگەر ئەندریک و کیلیان مباپێ لە وەرزی داهاتوودا بۆ تیپی ڕیال زیاد بکرێن، دۆخەکە بۆ خوسلۆ چۆن دەڕوات.

ئەمە لەکاتێکدایە باس لەوە دەکرێت کە چەند یانەیەکی سعودی ماوەیەکی زۆرە چاودێری بارودۆخی ئەم یاریزانە دەکەن و بەنیازن لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا پەلکێشی خولی رۆشەنی بکەن.